نێردراو له لایه‌ن webmaster له ڕۆژی
باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان، خوازیاری ئازادکردنی سێ ئه‌مریکایی له زیندانی ئێران و دیاریکردنی چاره‌نووسی رۆبێرت لۆینسۆن پۆلیسی پێشووی ئێف بی ئای، بووه. رۆژی هه‌ینی 8 گه‌لاوێز، له یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌سگیرکرانی سێ ئه‌مریکایی له لایان سنوورپارێزانی ئێران له رۆژاوای ئه‌و وڵاته، به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک باراک ئۆباما خوازیاری ئازادکردنی هه‌رچی زووتری ئه‌وانه بوو.
له به‌یاننامه‌که‌یدا ئۆباما ده‌ڵێ: سارا، شین و جاش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک تووشی هیچ تاوانێک نه‌بوونه. ئه‌وان سه‌رقاڵی شاخه‌وانی له ده‌رووبه‌ری سنووری ئێران و عێراق بوونه که قۆڵبه‌ست و زیندانی کراون. به‌ڵام یه‌کساڵه له زیندان دان و چاره‌نووسیان دیارنییه که ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دڵته‌نگی و ناڕه‌حه‌تی زۆری بنه‌ماڵه و که‌سوکاریان.
درێژه‌ی بابه‌ت · 0 سه‌رنج · 0 خوێندراوه
·
|