نێردراو له لایه‌ن webmaster له ڕۆژی
ئیتالیا خوازیاری سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر رێژیمی تارانه
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا له وته‌یه‌کدا نیگه‌رانیی وڵاته‌که‌ی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ده‌سپێڕاگه‌یشتنی کۆماری ئیسلامی به چه‌کی ناو‌کی ده‌ربڕی و خوازیاری سه‌پاندنی سزاگه‌لی تووند به‌سه‌ر رێژیمی تاران بوو.
هه‌واڵنێری "ئاجی" ئیتالی، سێلۆیۆ برڵسکۆنی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا گوتی ئه‌گه‌ری ده‌سپێڕاگه‌یشتنی رێژیمی تاران به چه‌کی ناو‌کی زۆر جێگه‌ی نیگه‌رانییه و هیوادارم کۆمه‌ڵگای جیهانی بتوانن به سه‌پاندنی سزاگه‌کی تووند، رێژیمی تاران له به‌رده‌وام بوونی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی رابگرن.
هه‌روه‌ها له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیتالیا وتی که جێگای خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش بڵێم که رێژیمی تاران پێگه‌یه‌کی ئه‌وتۆی له‌نێو خه‌ڵکه‌که‌یدا نه‌ماوه و ئێمه ده‌بێ پشتیوانیی له ناڕازیان بکه‌ین. هه‌روه‌ها سزاکانی داهاتوو ده‌ورێکی گرینگ‌یان ده‌بێ.
0 سه‌رنج · 28 خوێندراوه
·
|