نێردراو له لایه‌ن webmaster له ڕۆژی
چالاکێکی مه‌ده‌نیی کورد قۆڵبه‌ستکرا
دوێنێ چوارشه‌ممه 14 رێبه‌ندان هێزه‌کانی ئیتلاعاتی شاری کرماشان چالاکی مه‌ده‌نیی کورد "کاوه قاسمی"یان له ماڵه‌که‌ی خۆیدا قۆڵبه‌ستکرد.
کۆمیته‌ی هه‌واڵنێری مافی مرۆڤ بڵاویکرده‌وه که دایکی کاوه قاسمی هه‌واڵی گیرانی کوڕه‌که‌ی پشڕاست کردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه که له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌رکردنی کوڕه‌که‌ی هێزه ئه‌منییه‌کانی رێژیمی تاران به‌شێک له که‌لوپه‌له تایبه‌ته‌کانی ناوبراو له‌وانه کۆمپیوته‌ره‌که‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه.
شایانی باسه که قاسمی له دایکبوونی ساڵی 1363 ی شاری کرماشانه و کارناسی به‌شی مافناسیی، وته‌بێژی رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی کوردستان، ئه‌ندامی که‌مپه‌ینی یه‌ک ملوێن ئیمزا، ئه‌ندامی یه‌کێتی دیمۆکراتیکی خوێندکاری کورد، رێکخراوی ئه‌ندامی رێکخراوی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی ژیار و ئه‌ندامی رێکخراوی خوله‌کانی خوێندکاری ته‌حکیمی وه‌حده‌ت بووه.
0 سه‌رنج · 23 خوێندراوه
·
|