PAK-DE
پێویستهبهرنامهی جاڤاسکریبت هه‌بێت تاکوسایتی پێببینیت
PAK-DE
.
سه‌ره‌تا
سه‌ره‌تا
ئه‌رشیو
که‌ته‌لۆگی هه‌واڵ
گه‌ڕان
گفتوگۆ
په‌یوه‌ندی
مه‌کۆی هه‌واڵ
به‌سته‌ره‌کان
به‌ژداران
لیستی به‌ژداربوان
بچۆژورهوه
ناونوسکردن
پێرستی سه‌ره‌کی
په‌ڕگه‌ی سه‌ره‌کی
ووتاره‌کان
به‌سته‌ره‌کان
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
په‌یوه‌ندی
گه‌ڕان
bokurdistan
ئامار
میوان: 1
هیچ به‌کارهێنه‌رێک له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
سه‌رجه‌م ئه‌ندامان:1
تازه‌ترین ئه‌ندام:
webmaster
زنجیره چاوپێکه‌وتنی نێوان PAK و حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
نێردراو له لایه‌ن
webmaster
له ڕۆژی
زنجیره چاوپێکه‌وتنی نێوان PAK و حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له‌چه‌ن رۆژی رابردوودا، نوێنه‌راییه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان له هه‌ولێر و سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی روونکردنه‌وه‌ی نێوه‌ڕۆکی نامه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی PAK
که تێیدا داوا له حیزب و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کراوه، له حاست رۆژی 22 رێبه‌ندان هه‌ڵوێست و گوتارێکی هاوبه‌ش رابگه‌ێنن؛ زنجیره سه‌ردان و چاوپێکه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی نامه‌که‌یان ئاڕاسته کراوه، پێکهێناوه.
پووخته‌ی ئه‌و دیدارانه به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
1- سه‌عات 3 رۆژی دووشه‌ممه 1/2/2010، هه‌ڤاڵ خه‌لیل نادری به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی PAK
له سلێمانی، سه‌ردانی پێوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانی کرد و له لایان به‌ڕێزان: "ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵه و "شه‌ریف ره‌نجبه‌ری" یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کان، پێشوازیی لێ‌کرا. له‌م دیداره‌دا، وێڕای باس له پێشنیاره‌که‌ی PAK
، هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستان و ئێران تاوتوێ کرا و له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی هه‌ڵوێست و هه‌نگاوی هاوبه‌ش پێ داگیرا.
2- سه‌عات 10:30 ده‌قیقه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه 2/2/2010 هه‌ڤاڵ رزگار عه‌باسزاده به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی PAK
، سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانی له هه‌ولێر کرد و له لایان به‌ڕێز "تاهیر مه‌حمودی" به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پێشوازیی لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، پێشنیاره‌که‌ی PAK
و پێویستی یه‌کخستنی هه‌ڵوێستی حیزبه سیاسییه‌کان تاوتوێکرا.
3- سه‌عات 10:30 ده‌قیقه‌ی رۆژی سێشه‌ممه 2/2/2010، هه‌ڤاڵ خه‌لیل نادری به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی PAK
له سلێمانی، سه‌ردانی پێوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی له سلێمانی کرد و له لایان به‌ڕێز "جه‌لال ناوه" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان، پێشوازیی لێ‌کرا.
له وتووێژی نێوان نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر دوولادا، پێشنیاره‌که‌ی PAK
بۆ یه‌کخستنی هه‌ڵوێستی حیزبه‌کان له‌سه‌ر 22 رێبه‌ندان و رووداو و ئه‌گه‌ره سیاسییه‌کانی کوردستان و ئێران خرانه به‌ر باس.
4- سه‌عات 11:30 ده‌قیقه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه 2/2/2010 هه‌ڤاڵ رزگار عه‌باسزاده به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی PAK
، سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی له هه‌ولێر کرد و له لایان به‌ڕێز "عومه‌ر باڵه‌کی" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان پێشوازیی لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا نێوه‌ڕۆکی نامه‌که‌ی PAK
باسی له‌سه‌ر کرا و پێویستی هاوکاری نێوان هێزه کوردستانییه‌کان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێی له‌سه‌ر داگیرایه‌وه.
5- سه‌عات 11:30 ده‌قیقه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه 4/2/2010 هه‌ڤاڵ رزگار عه‌باسزاده به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی PAK
، سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانی کرد له شاری هه‌ولێر و له لایان به‌ڕێز "بێهروز ئه‌رده‌ڵان" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی سازمانی خه‌باته‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان نوێنه‌ری PAK
و خه‌بات دا، هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردستان و ئێران خرایه به‌رباس و نێوه‌ڕۆکی نامه‌که‌ی PAK
گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا.
شایانی باسه له‌سه‌رجه‌می ئه‌و دیدار و وتووێژانه‌دا، هه‌ر پێنج لایه‌ن، له ئوسووڵ دا پێشوازییان له نێوه‌ڕۆکی نامه‌که‌ی PAK
کردووه و هه‌رکام به گوێره‌ی خۆیان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ گرتنه به‌ری هه‌ڵوێست و هه‌نگاوی هاوبه‌ش له‌سه‌ر 22 رێبه‌ندان.
له لایه‌کی دیکه‌وه به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار ی پارتی ئازادیی کوردستان رایانگه‌یاندووه که حه‌وله‌کانیان به مه‌به‌ستی دروستکردنی هه‌ڵوێست و گوتارێکی هاوبه‌شی کوردستانی له‌سه‌ر 22 رێبه‌ندان درێژه‌ی هه‌یه و له رۆژانی داهاتوودا، چه‌ن کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه له نێوان حیزبه‌کاندا پێکدێ.
پارتی ئازادیی کوردستان له‌م پێوه‌ندییه‌دا، له‌سه‌ر دروستبوونی کۆده‌نگییه‌کی به‌رفراوان پێداده‌گرێ، به‌ڵام له عه‌ینی کاتدا، ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵوێست و هه‌نگاوی دوو قۆڵی و چه‌ند قۆڵی له‌گه‌ڵ هه‌رکام له هێزه سیاسییه‌کان.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
13 رێبه‌ندانی 2709
4 فێوریه‌ی 2010
0 سه‌رنج
· 19 خوێندراوه ·
سه‌رنج
هێشتا هیچ سه‌رنجێک بوونی نی‌یه
سه‌رنجێک بنێره
تکایه پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت سه‌رنجێک زیاد بکه‌یت
هه‌ڵسه‌نگاندن
ئه‌م به‌شه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ته‌نها به ئه‌ندامان تایبه‌ته
تکایه یان بچۆ ژووره‌وه یان ناوی خۆت تۆمار بکه
تا ئێستا هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراوه
پانێڵی چوونه ژووره‌وه
ناوی به‌کارهێنه‌ر
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟
خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا
کرته لێره بکه
.
Design:
saied
134,108 سه‌ردان
pak-de.org ©2008