نێردراو له لایه‌ن webmaster له ڕۆژی
چالاکێکی بواری مافی ژنان قۆڵبه‌ست ده‌کرێ
کۆمیته‌ی هه‌واڵنێری مافی مرۆڤ بڵاویکرده‌وه که کاتژمێر 7:00 سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8 فێوریه، مریه‌م قه‌نبه‌ری پارێزه‌ری دادگوسته‌ری و له چالاکانی بواری مافی ژنان، له لایان هێزه‌کانی ئه‌منیه‌وه قۆڵبه‌ستکرا.
هێزه‌کانی ئه‌منیه‌تی کۆماری ئیسلامی سه‌ره‌تا زه‌نگی دراوسێیه‌کانی ناوبراویان لێداوه و له‌و رێگایه‌وه چوونه‌ته نێو باڵه‌خانه‌که و پاشان له ده‌رگای ماڵی قه‌نبه‌ریان داوه و دووایه ناوبراویان قۆڵبه‌ستکردووه و به‌شێک له که‌لوپه‌له تایبه‌ته‌کانی وه‌کوو کامپیوته‌ره‌که‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه.
تا بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک له هۆکاری ده‌سگیرکرانی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نی‌یه.
0 سه‌رنج · 20 خوێندراوه
·
|