PAK-DE
پێویستهبهرنامهی جاڤاسکریبت هه‌بێت تاکوسایتی پێببینیت
PAK-DE
.
سه‌ره‌تا
سه‌ره‌تا
ئه‌رشیو
که‌ته‌لۆگی هه‌واڵ
گه‌ڕان
گفتوگۆ
په‌یوه‌ندی
مه‌کۆی هه‌واڵ
به‌سته‌ره‌کان
به‌ژداران
لیستی به‌ژداربوان
بچۆژورهوه
ناونوسکردن
پێرستی سه‌ره‌کی
په‌ڕگه‌ی سه‌ره‌کی
ووتاره‌کان
به‌سته‌ره‌کان
به‌شه‌کانی هه‌واڵ
په‌یوه‌ندی
گه‌ڕان
bokurdistan
ئامار
میوان: 2
هیچ به‌کارهێنه‌رێک له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
سه‌رجه‌م ئه‌ندامان:1
تازه‌ترین ئه‌ندام:
webmaster
گوشار بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی لقی كرماشانی كه‌مپینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا زیاد ده‌كات
نێردراو له لایه‌ن
webmaster
له ڕۆژی
گوشار بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی لقی كرماشانی كه‌مپینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا زیاد ده‌كات
له درێژه‌ی ئه‌و گوشارانه‌ی ده‌خرێنه سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی‌و سیاسی كورد، له هه‌فته‌كانی رابردوودا گوشار بۆ سه‌ر چالاكانی كه‌مپینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا لقی كرماشان زیاد ده‌كات و یه‌كێك له ئه‌ندامانیشیان خۆی گه‌یاندۆته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له شاری كرماشانه‌وه بۆ ره‌وانیوز نێردراون، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری كرماشان له درێژه‌ی فشاره‌كانیاندا بۆ سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی‌و سیاسی، فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌ندین ئه‌ندامی كه‌مپینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا زیاد كردووه‌و له درێژه‌ی ئه‌مه‌شدا یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌و كه‌مپینه چۆته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به سه‌رنج به بارودۆخی كوردستان و ئه‌گه‌ری ده‌ستگیری له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ناو خۆی وڵات.
كۆبرا كه‌ریمی، یه‌كێك له ئه‌ندامانی چالاكانی ئه‌و كه‌مپینه كه ئێستا له باشووری كوردستان ده‌ژی، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی زیادبوونی گوشار بۆ سه‌ر چالاكانی كورد و هاتنه ده‌ره‌وه‌ی خۆی، به ره‌وانیوزی وت: "دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی رابرودوو به هۆی چالاكییه‌كی ژنانه‌وه به ڕه‌سمی هاتوومه‌ته هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رنج به زۆر بوونی فشار بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی كه‌مپین له كرماشان و سابقه‌ی كاری سیاسی خۆم، تا ئێستا بڕیارم داوه نه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ناو خۆی ئێران".
كه‌ریمی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ره‌وانیوز رایگه‌یاند: "تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی له ئێران به‌و شێوه‌یه بێت، به مه‌سه‌ڵه‌حه‌تی نازانم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ناوخۆی وڵات".
ئه‌و چالاكه‌ی كه‌مپینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا وتیشی: "تا ئه‌و كاته‌ی ئاسایشمان له هه‌رێمی كوردستان بپارێزرێت لێره ده‌مێنینته‌وه و داواشمان له ناوه‌نده چالاكه‌كانی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه خۆیان به‌پرسیار بزانن له‌به‌رده‌م ئاسایشی چالاكانی مه‌ده‌نی له ناو هه‌رێمی كوردستان".
كوبرا كه‌ریمی له كۆتاییدا جه‌ختی كرده‌وه: "هیوادارم بارۆدۆخی ئێران به‌ره‌و باشی بڕوات و بتوانین له فه‌زایه‌كی كراوه‌تردا درێژه به چالاكی مه‌ده‌نی و یاسایی خۆمان بده‌ین".
جێگای ئاماژه‌یه پێشتریش كاوه قاسمی كرماشانی، له ئه‌ندامانی چالاكی ئه‌م كه‌مپینه له كرماشان ده‌ستیگر كرابوو و تا ئێستاش به شێوه كاتی له ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی شاری كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ره.
ره‌وانیوز
0 سه‌رنج
· 14 خوێندراوه ·
سه‌رنج
هێشتا هیچ سه‌رنجێک بوونی نی‌یه
سه‌رنجێک بنێره
تکایه پێویستت به چوونه ژووره‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت سه‌رنجێک زیاد بکه‌یت
هه‌ڵسه‌نگاندن
ئه‌م به‌شه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ته‌نها به ئه‌ندامان تایبه‌ته
تکایه یان بچۆ ژووره‌وه یان ناوی خۆت تۆمار بکه
تا ئێستا هه‌ڵنه‌سه‌نگێندراوه
پانێڵی چوونه ژووره‌وه
ناوی به‌کارهێنه‌ر
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون
ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونت وون کردووه؟
خوازیاری ووشه‌یه‌کی تێپه‌ڕوونی تریت ئه‌وا
کرته لێره بکه
.
Design:
saied
134,652 سه‌ردان
pak-de.org ©2008