نێردراو له لایه‌ن webmaster له ڕۆژی
حوسیه‌كان زیاتر له 70 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری سوپای یه‌مه‌نیان به‌دیل گرت دوای ماوه‌یه‌ك له ئارامی و هێمنی، جارێكی دیكه شه‌ڕ و پێكدادان باكوری یه‌مه‌نی ته‌نیه‌وه و حوسیه‌كان توانیان زیاتر له 70 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری سوپای یه‌مه‌ن به‌دیل بگرن و ده‌ست به‌سه‌ر پێگه‌یه‌كی گرنگی سه‌ربازی سوپادا بگرن.
حوسیه‌كان كه به مه‌زهه‌ب له باقی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن جیان و شیعه مه‌زهه‌بن، دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی حكومه‌تی سه‌نعا داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له خه‌باتی چه‌كداریدان.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا و دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپا و چه‌كداره خێڵه‌كیه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت، چه‌كداره حوسیه‌كان توانیان ده‌ست به‌سه‌ر حه‌رف ئه‌لسوفیاندا بگرن له باكوری سه‌عده.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "شه‌رق ئه‌وسه‌ت"یش، دوێنێ دووشه‌ممه حوسیه‌كان پێگه‌ی "زه‌علا"ی سه‌ربازیان كۆنترۆڵ كردوه و زیاتر له 70 سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری یه‌مه‌نیان به‌دیل گرتووه.
حكومه‌تی یه‌مه‌نیش ئێران به یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانی حوسیه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات. PNA
0 سه‌رنج · 6 خوێندراوه
·
|