نێردراو له لایه‌ن webmaster له ڕۆژی
یه‌کێتی ئوروپا تووندترین گه‌مارۆکانی له دژی ئێران په‌سند کرد
له دانیشتنی رۆژی دووشه‌ممه 26 جولای 2010ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئوروپا له برۆکسێل، گه‌مارۆگه‌لێکی نوێیان له دژی ئێران په‌سند کرد و به وته‌ی دیپلۆماته ئوروپاییه‌کان، ئه‌م گه‌مارۆیانه تووندترین شێوه‌یه له دژی وڵاتێک.
ئه‌م گه‌مارۆوه نوێیانه کاردانه‌وه‌یه‌که له‌دژی به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران و ده‌گوترێ ئه‌مه تووندترین گه‌مارۆیه که یه‌کێتی ئوروپا له دژی وڵاتێکی ده‌ره‌کی په‌سندی ده‌کا.
رادیۆ فه‌رانسه، به‌پێی رێککه‌وتنی دوێنێی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئوروپا، ئه‌م گه‌مارۆوه نوێیه به‌شێکی زۆر له بواره‌کانی ئابوری-سیاسی به تایبه‌ت پیشه‌سازی نه‌وت و گاز و هێنان و بردنی که‌لوپه‌لی ئێرانی له‌خۆ گرتووه. چالاکی هێندێک له بانکه‌کانی ئێران له ئوروپا به‌م پێیه قه‌ده‌غه ده‌کرێ و فرۆشتنی که‌لوپه‌ل به ئێرانیش رووبه‌رووی تووندبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه که ئه‌م سزایانه له رۆژی سێشه‌ممه 27 جولای 2010ه‌وه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێکردن.
هه‌روه‌ها له راپۆرته هه‌واڵه‌کاندا هاتووه له هه‌رجۆره سه‌رمایه‌دانانێک، فرۆشتنی ته‌جهیزات و گواستنه‌وه‌ی تێکنۆلۆژی له بواری نه‌وت و گاز بۆ ئێران قه‌ده‌غه‌یه و هه‌موو ئه‌و پاپۆڕانه‌ی که که‌لوپه‌ل له وڵاتانی دیکه‌وه بۆ ئێران ده‌گوازنه‌وه، پشکنینیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێ.
شایانی باسه که زۆربه‌ی ئه‌م دامه‌زراوانه سه‌ر به سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامییه. له‌گه‌ڵ ده‌رکردنی ئه‌م گه‌مارۆوه نوێیانه، پێدانی ڤیزا بۆ هێندێک له که‌سایه‌تییه سیاسی و حکومه‌تییه‌کان به تایبه‌تی ئه‌ندامانی سپای پاسداران، قه‌ده‌غه‌یه.
0 سه‌رنج · 6 خوێندراوه
·
|