نێردراو له لایه‌ن webmaster له ڕۆژی
حوکمی 15 ساڵ زیندان و دوورکه‌وتنه‌وه له کاری رۆژنامه‌نووسی به‌سه‌ر عیسا سه‌رحه‌رخیزدا سه‌پا
ماڵپه‌ڕی "ندای سبز آزادی" بڵاویکرده‌وه که رۆژنامه‌نووش عیسا سه‌حه‌رخیز له لایان دادگای بدوییه‌وه به 15 ساڵ زیندانی ته‌عزیری و دوورکه‌وتنه‌وه له کاری راگه‌یاند، مه‌حکوم کرا.
ئه‌م حوکمه تا ئێستا به شێوه‌ی فه‌رمی به‌م رۆژنامه‌نووسه یان پارێزه‌ره‌که‌ی رانه‌گه‌یه‌ندراوه و هێندێک سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ له دادگای شۆڕش ئه‌م هه‌واڵه‌یان راگه‌یاندووه.
شایانی باسه که سه‌حه‌رخیز له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی رابردوو و پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری قۆڵبه‌ست کراوه و پاش تێپه‌ڕینی یه‌کساڵ به‌سه‌ر ده‌سبه‌سه‌رکردنی، دادگایی و حوکمی به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
ناوبراو به تۆمه‌تی بێحورمه‌تی کردن به رێبه‌ری، حه‌ولدان له دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و حه‌ولدان له رێگه‌ی پڕوپاگه‌نده له دژی نیزام، تاوانبار کراوه.
0 سه‌رنج · 7 خوێندراوه
·
|