نێردراو له لایه‌ن webmaster له ڕۆژی
چین دژایه‌تی سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ ده‌كات به‌سه‌ر ئێران‌دا چین وه‌كو یه‌كێك له ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پێشتر ده‌نگی به‌ڵێی به سزاكانی دژ به ئێران دابوو، ئێستا هه‌ڵوێستی خۆیی گۆڕیوه.
جیانگ ی‌و، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی چین رۆژی هه‌ینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له ماڵپه‌رِی وه‌زاره‌ته‌كه‌یاندا بڵاو كرایه‌وه رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی دژ به سه‌پاندنی سزای توندتر و یه‌كلایه‌نه له لایه‌ن ئه‌ورووپاوه به سه‌ر ئێراندایه و پشتگیری پێشنیاری سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی بێ مه‌رجی وتووێژه‌كان له مه‌رِ ئاڵووێری سووته‌مه‌نی ناووكیی ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی چین مانگێ پێش و پاش سه‌پاندنی سزا نوێیه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا، دژه‌كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی نیشان دا.
0 سه‌رنج · 6 خوێندراوه
·
|