نێردراو له لایه‌ن webmaster له ڕۆژی
هاونیشتمانانی به‌ڕێز خه‌ڵکی ئازادیخوازی کورستان
دووای شوڕشی گه‌لانی ئێران له 22ی ڕێبه‌ندانی ساڵی 1357 دژی ڕه‌ژیمی(رێژیم) پاشایه‌تی حه‌مه‌ڕه‌زا و ڕۆوخانی ئه‌م ڕه‌ژیمه(رێژیمه)، گه‌لی کورد که ساڵها بوو دژی ئه‌م ڕه‌ژیمه له خه‌باتدا بوو وه له‌و پێناوه‌دا قوربانییه‌کی زۆری دابوو، هیوادار بوو که سیسته‌مێکی دیموکراتیک و مافپه‌روه‌ر بێته کایه‌وه که له‌ودا مافه ڕه‌واکانی ئه‌م گه‌له زوڵم لێکراوه ده‌سته به‌ر بێت. له که‌س شاراوه نی‌یه که خه‌ڵکی کوردستان به‌شدارییه‌کی زۆر چالاکانه‌ی ئه‌م شۆڕشه‌ی کرد و خه‌ڵکی کوردستان( به گشتی )هه‌ر له مه‌هاباده‌وه تاکوو کرماشان له دژی ڕه‌ژیمی پاشایه‌تی هه‌ستان و کوردستان یه‌کێک له‌و ناوچانه بوو که هه‌ر له هه‌وه‌ڵین کاته‌کانی ده‌ستپێکردنی شۆڕشه‌که‌وه (رێژیم شکستی هێنا) و که‌وته ده‌ست (هێز و )لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان. ئه‌مه نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییه بوو که چه‌نده خه‌ڵکی کوردستان له سیسته‌می پاشایه‌تی بێزار بوون و خوازیاری ئازادی و دیموکراسی بوون، که له‌ودا هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێران بتووانن به مافه‌کانی خۆیان بگه‌ن. مه‌خابن دووای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئاخونده‌کان به ڕێبه‌رایه‌تی ئایه‌توڵا خومه‌ینی، نه‌ک هیچ ڕێزێکیان له خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان نه‌گرت، به‌ڵکو هه‌ر له سه‌ره‌تاووه ده‌ست به پێلانگێڕی دژی ئه‌م نه‌ته‌وه ئازادیخوازه کرد و به هه‌ر بیانوویه‌ک هێڕشی ده‌کرده سه‌ر ناوچه جیاجیاکانی کوردستان.
درێژه‌ی بابه‌ت · 0 سه‌رنج · 3 خوێندراوه
·
|