نێردراو له لایه‌ن webmaster له ڕۆژی
حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ هه‌شت وڵات، له‌وانه وڵاتانی دراوسێی ئێران، سه‌باره‌ت به جێ‌به‌جێ کردنی سزاکان له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته، گفتوگۆی کردووه.
به پێی هه‌واڵێکی بی‌بی‌سی، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مه‌ریکا پشت‌ڕاستی کردۆته‌وه که "ستیوارت لیڤی" به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی ئه‌م وه‌زاره‌ته له کاروباری تیرۆر و زانیاریی دارایی، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی برازیل، ئێکوادۆر، ژاپۆن، لوبنان، کۆریای باشوور، به‌حره‌ین، ئیمارات و تورکیا سه‌باره‌ت به جێ‌به‌جێ کردنی سزاکانی ئێران، کۆبۆته‌وه.
ستیوارت لیڤی گوتوویه‌تی: سه‌ره‌ڕای فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و په‌راوێز خستنی ئابووریی ئێران، ئه‌م وڵاته هه‌وڵ ده‌دات رێگای نوێ بۆ دیتنه‌وه‌ی رێگایه‌ک بۆ گه‌یشتن به سیسته‌می دارایی نێوده‌وڵه‌تی بدۆزێته‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت · 0 سه‌رنج · 3 خوێندراوه
·
|