سێ كه‌شتی ئێرانی له لایه‌ن ئوسترالیاوه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا
نێردراو له لایه‌نwebmaster له ڕۆژی
كوین راد" سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا له وتووێژێكی رادیۆیدا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر سێ كه‌شتیدا كه ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كران.
به پێی یاسای ناوخۆیی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئوسترالیا ، بۆ به‌رگریكردن له ناردنی كه‌ره‌سته و ماده‌ی پێویست بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی له ئێران ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و سێ كه‌شتیه له به‌نده‌ره‌كانی ئوسترالیا گیراوه.
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که
سێ كه‌شتی ئێرانی له لایه‌ن ئوسترالیاوه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا
كوین راد" سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا له وتووێژێكی رادیۆیدا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر سێ كه‌شتیدا كه ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كران.
به پێی یاسای ناوخۆیی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئوسترالیا ، بۆ به‌رگریكردن له ناردنی كه‌ره‌سته و ماده‌ی پێویست بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی له ئێران ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و سێ كه‌شتیه له به‌نده‌ره‌كانی ئوسترالیا گیراوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا ئاماژه‌ی به كه‌ل و په‌لی ناو ئه‌و كه‌شتیانه نه‌كرد به‌ڵام میدیاكانی ئوسترالیا رایانگه‌یاند 4 كه‌شتی بارهه‌ڵگری ئێرانی له لایان وه‌زاره‌تی به‌رگری ئوسترالیا له به‌ندری ئه‌و وڵاته ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه. باری یه‌كێك له كه‌شتیه‌كان پۆمپێكه بۆ ساردكردنه‌وه‌ی سیسته‌می ئه‌تۆمی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا له وتوێژه‌كه‌یدا له‌باره‌ی چالاكی ئه‌تۆمی ئێران ده‌ڵێت: ئێران خه‌ریكی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمییه و ئێمه وه‌ك ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵگای جیهانی ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێده‌كه‌ین ، چونكه ئێران به‌ڵێنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان جێ به‌جێ ناكات.
شایانی ئاماژه‌یه به پێی بریارنامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیۆده‌وڵه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هه‌ر وڵاتێك ئه‌گه‌ر گومانی ببێت له هه‌رجۆره بارێك كه ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ست به‌سه‌ردا بگرێت.