زنجیره چاوپێکه‌وتنی نێوان PAK و حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
نێردراو له لایه‌نwebmaster له ڕۆژی
له‌چه‌ن رۆژی رابردوودا، نوێنه‌راییه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان له هه‌ولێر و سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی روونکردنه‌وه‌ی نێوه‌ڕۆکی نامه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی PAK که تێیدا داوا له حیزب و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کراوه، له حاست رۆژی 22 رێبه‌ندان هه‌ڵوێست و گوتارێکی هاوبه‌ش رابگه‌ێنن؛ زنجیره سه‌ردان و چاوپێکه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی نامه‌که‌یان ئاڕاسته کراوه، پێکهێناوه.
پووخته‌ی ئه‌و دیدارانه به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که
زنجیره چاوپێکه‌وتنی نێوان PAK و حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له‌چه‌ن رۆژی رابردوودا، نوێنه‌راییه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان له هه‌ولێر و سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی روونکردنه‌وه‌ی نێوه‌ڕۆکی نامه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی PAK که تێیدا داوا له حیزب و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کراوه، له حاست رۆژی 22 رێبه‌ندان هه‌ڵوێست و گوتارێکی هاوبه‌ش رابگه‌ێنن؛ زنجیره سه‌ردان و چاوپێکه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی نامه‌که‌یان ئاڕاسته کراوه، پێکهێناوه.
پووخته‌ی ئه‌و دیدارانه به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
1- سه‌عات 3 رۆژی دووشه‌ممه 1/2/2010، هه‌ڤاڵ خه‌لیل نادری به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی PAK له سلێمانی، سه‌ردانی پێوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانی کرد و له لایان به‌ڕێزان: "ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵه و "شه‌ریف ره‌نجبه‌ری" یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کان، پێشوازیی لێ‌کرا. له‌م دیداره‌دا، وێڕای باس له پێشنیاره‌که‌ی PAK، هه‌لومه‌رجی ئێستای کوردستان و ئێران تاوتوێ کرا و له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی هه‌ڵوێست و هه‌نگاوی هاوبه‌ش پێ داگیرا.
2- سه‌عات 10:30 ده‌قیقه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه 2/2/2010 هه‌ڤاڵ رزگار عه‌باسزاده به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی PAK، سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانی له هه‌ولێر کرد و له لایان به‌ڕێز "تاهیر مه‌حمودی" به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پێشوازیی لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا، پێشنیاره‌که‌ی PAK و پێویستی یه‌کخستنی هه‌ڵوێستی حیزبه سیاسییه‌کان تاوتوێکرا.
3- سه‌عات 10:30 ده‌قیقه‌ی رۆژی سێشه‌ممه 2/2/2010، هه‌ڤاڵ خه‌لیل نادری به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی PAK له سلێمانی، سه‌ردانی پێوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی له سلێمانی کرد و له لایان به‌ڕێز "جه‌لال ناوه" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان، پێشوازیی لێ‌کرا.
له وتووێژی نێوان نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر دوولادا، پێشنیاره‌که‌ی PAK بۆ یه‌کخستنی هه‌ڵوێستی حیزبه‌کان له‌سه‌ر 22 رێبه‌ندان و رووداو و ئه‌گه‌ره سیاسییه‌کانی کوردستان و ئێران خرانه به‌ر باس.
4- سه‌عات 11:30 ده‌قیقه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه 2/2/2010 هه‌ڤاڵ رزگار عه‌باسزاده به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی PAK، سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی له هه‌ولێر کرد و له لایان به‌ڕێز "عومه‌ر باڵه‌کی" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان پێشوازیی لێ‌کرا.
له‌م دیداره‌دا نێوه‌ڕۆکی نامه‌که‌ی PAK باسی له‌سه‌ر کرا و پێویستی هاوکاری نێوان هێزه کوردستانییه‌کان له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێی له‌سه‌ر داگیرایه‌وه.
5- سه‌عات 11:30 ده‌قیقه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه 4/2/2010 هه‌ڤاڵ رزگار عه‌باسزاده به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی PAK، سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانی کرد له شاری هه‌ولێر و له لایان به‌ڕێز "بێهروز ئه‌رده‌ڵان" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی سازمانی خه‌باته‌وه پێشوازیی لێ‌کرا.
له کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان نوێنه‌ری PAK و خه‌بات دا، هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردستان و ئێران خرایه به‌رباس و نێوه‌ڕۆکی نامه‌که‌ی PAK گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا.
شایانی باسه له‌سه‌رجه‌می ئه‌و دیدار و وتووێژانه‌دا، هه‌ر پێنج لایه‌ن، له ئوسووڵ دا پێشوازییان له نێوه‌ڕۆکی نامه‌که‌ی PAK کردووه و هه‌رکام به گوێره‌ی خۆیان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ گرتنه به‌ری هه‌ڵوێست و هه‌نگاوی هاوبه‌ش له‌سه‌ر 22 رێبه‌ندان.
له لایه‌کی دیکه‌وه به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار ی پارتی ئازادیی کوردستان رایانگه‌یاندووه که حه‌وله‌کانیان به مه‌به‌ستی دروستکردنی هه‌ڵوێست و گوتارێکی هاوبه‌شی کوردستانی له‌سه‌ر 22 رێبه‌ندان درێژه‌ی هه‌یه و له رۆژانی داهاتوودا، چه‌ن کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه له نێوان حیزبه‌کاندا پێکدێ.
پارتی ئازادیی کوردستان له‌م پێوه‌ندییه‌دا، له‌سه‌ر دروستبوونی کۆده‌نگییه‌کی به‌رفراوان پێداده‌گرێ، به‌ڵام له عه‌ینی کاتدا، ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵوێست و هه‌نگاوی دوو قۆڵی و چه‌ند قۆڵی له‌گه‌ڵ هه‌رکام له هێزه سیاسییه‌کان.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
13 رێبه‌ندانی 2709
4 فێوریه‌ی 2010