ئێران سبه‌ی ده‌ست به پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌كات
نێردراو له لایه‌نwebmaster له ڕۆژی
سه‌رۆكی ده‌زگای وزه‌ی ناوه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كیان ئاگادار كردۆته‌وه و سبه‌ی ده‌ست به پیتاندنی یۆرانیۆمی كه‌م پیتێندراو بۆ رێژه‌ی 20% ده‌كرێت.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی (ئه‌لعالمی) ئێرانی گوتوویه‌تی: دوای فه‌رمانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئێران، ده‌ستمان به ئاماده‌كارییه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆم كردووه و هه‌ر كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یۆرانیۆمی پێندراومان به ده‌ست گه‌یشت، پیتاندنی یۆرانیۆم راده‌گرین.
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

ساڵحی گووتیشی: پشكێنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌كی سه‌رپه‌رشتی پیتاندنی یۆرانیۆم له وێستگه‌ی نه‌ته‌نز ده‌كه‌ن.
دوێنێ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد رایگه‌یاند كه ئێران ده‌ست به پیتاندنی یۆرانیۆمی كه‌م پیێندراو بۆ رێژه‌ی 20% ده‌كات و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوای به‌دواوه هات.
PNA