چوار حیزبی كوردستانی له میزگردێكی تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنیدا
نێردراو له لایه‌نwebmaster له ڕۆژی
روانگه‌كانی خۆیان له‌مه‌ڕ بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران و چه‌ند پرسی گرنگ ده‌خه‌نه روو
چوار حیزبی كوردستانی له میزگردێكی تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنیدا روانگه‌كانی خۆیان له‌مه‌ڕ سی و یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی گه‌لانی و به‌تاڵان بردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و شۆڕشه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له ئێران و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئێستا له ئێران هاتووته گۆڕێ ده‌خه‌نه ڕوو.
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که
چوار حیزبی كوردستانی له میزگردێكی تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنیدا
روانگه‌كانی خۆیان له‌مه‌ڕ بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران و چه‌ند پرسی گرنگ ده‌خه‌نه روو
چوار حیزبی كوردستانی له میزگردێكی تایبه‌تی ته‌له‌فزیۆنیدا روانگه‌كانی خۆیان له‌مه‌ڕ سی و یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی گه‌لانی و به‌تاڵان بردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و شۆڕشه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له ئێران و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی كه ئێستا له ئێران هاتووته گۆڕێ ده‌خه‌نه ڕوو.
"مادێح ئه‌حمه‌دی"، رێكخه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م میزگرده له لێدوانێكی تایبه‌تدا رایگه‌یاند كه له‌م میزگرده‌دا به‌ڕێزان "بابا شێخ حوسینی"، سكرتێری گشتیی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران، "حوسێن یه‌زدانپه‌نا"، جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادیی كوردستان، "جه‌لیل ئازادیخواز"، ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و "كه‌ماڵ كه‌ریمی"، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان به‌شدارن.
"مادێح ئه‌حمه‌دی" وێڕاێ ئاماژه به‌وه‌ی كه ئه‌مه دووهه‌مین جاره چوار حیزبی كوردستانی له سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ له میزگردێكی ته‌له‌فزیۆنیدا به‌شدار ده‌بن، ئاشكرایه كه ئه‌م چه‌ند حیزبه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵی هاوبه‌ش له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردنی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و چۆنیه‌تی كه‌ڵك وه‌رگرتن له بۆنه و ده‌فه‌ته‌كان كۆكن.
رێكخه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م میزگرده له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا وتی:" ئه‌م میزگرده ته‌له‌فزیۆنییه له دوو به‌شدایه و رۆژانی سێ شه‌ممه و چوار شه‌ممه 9 و 10 فێوریه‌ی 2010 له ته‌له‌فزیۆنی كورد كاناڵ بڵاو ده‌بێته‌وه".