وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئێران تاوانبار ده‌كات به پاڵپشتیكردن له بزوتنه‌وه‌ی تالیبان
نێردراو له لایه‌نwebmaster له ڕۆژی
یارمه‌تیدانی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه .
ئه‌مرِۆ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا " رۆبرت گیتس" ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كان له‌رووی چه‌ك و پاره بۆ بزوتنه‌وه‌ی تالیبان به‌مه‌به‌ستی رێگا گرتن له پێشكه‌وتنه‌كانی هێزی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته‌دا .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه " گیتس" جه‌ختی له‌سه‌ر یارییه‌كانی ئێران له‌و وڵاته‌دا كرده‌وه ، به‌شێوه‌یه‌ك سیاسه‌تی دووفاقی به‌رێوه‌ده‌بات ، له پاڵپشتیكردن له حكومه‌تی كابول و له‌لایه‌كی دیكه‌وه یارمه‌تی پێشكه‌ش كردن به بزوتنه‌وه‌ی تالیبان .
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که

سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ ته‌گه‌ره‌خستنه به‌رده‌م چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا " گیتس " گوتی : ئه‌گه‌ر ئێران له‌هه‌ولی لاواز كردنی ته‌قه‌ڵاكانی هێزی ئه‌مه‌ریكا بێت ، ئه‌وه هه‌رگیز له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌بێ وه‌ڵامدانه‌وه نابێت .
جێی ئاماژه‌یه دوای سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی " مه‌رجه "ی مۆلگه‌ی تالیبان هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دارشتنی پلانێكی سه‌ربازی به‌رفره‌وانی دیكه‌ن دژی بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له ئه‌فغانستان .