رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ١٤ی ره‌شه‌مه، كچێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به ناوی "چنوور فه‌رامه‌رزی" دانیشتووی ئاوایی "قۆزڵوو"ی سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌قز به هۆکارێکی نادیار گیانی له ده‌ستدا.
به وته‌ی بنه‌ماڵی ئه‌م كچه، ناوبراو به هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌ری هاتوه‌ته ئێش بڕێكی زۆر حه‌ب و ده‌رمانی خواردوه و له ئاكامدا گیانی له ده‌ستداوه، به‌ڵام له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ئه‌و رووداوه وه‌ك خۆکۆژی باسی لێوه ئه‌كرێت. شایانی باسه که ته‌رمی ناوبراو هه‌نووكه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه بۆ پزشکی یاسایی گوێزراوه‌ته‌وه.
سه‌قز.....