PAK-DE کوردستانی تورکیا.. بومەلەرزە
نێردراو له‌ لایه‌نwebmaster له‌ ڕۆژی
Images: bomelarza.jpgلە ئەنجامی بومەلەرزەیەک لە کوردستانی تورکیا 17 کەس کوژراون و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش بریندار بوون
بومەلەرزەکە بە گەورەیی شەش پلەی ریختەر پارێزگای ئەلازیغی لە کوردستانی تورکیا هەژاند و بەپێی دیدەوانی بومەلەرزەی تورکیا لە ئەستەمبۆل، ناوەندی بومەلەرزەکە بەرەبەیانی ئەمرۆ، گوندی باشیورتی ناوچەی قەرەقۆچانی پارێزگای ئەلازیغ گرتەوە و حکومەتی تورکیا بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بومەلەرزە، رەوشی نائاسایی لە ناوچەکە راگەیاند.

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که
Images: bomelarza.jpgکوردستانی تورکیا.. بومەلەرزە 

لە ئەنجامی بومەلەرزەیەک لە کوردستانی تورکیا 17 کەس کوژراون و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش بریندار بوون
بومەلەرزەکە بە گەورەیی شەش پلەی ریختەر پارێزگای ئەلازیغی لە کوردستانی تورکیا هەژاند و بەپێی دیدەوانی بومەلەرزەی تورکیا لە ئەستەمبۆل، ناوەندی بومەلەرزەکە بەرەبەیانی ئەمرۆ، گوندی باشیورتی ناوچەی قەرەقۆچانی پارێزگای ئەلازیغ گرتەوە و حکومەتی تورکیا بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بومەلەرزە، رەوشی نائاسایی لە ناوچەکە راگەیاند.

بومەلەرزەکە لە شارەکانی تونجەلی، مالاتیا، بینگۆل، ئەرزروم و دیاربەکر هەستی پێکراوە و تورکیا لەسەر هێڵی بومەلەرزە هەڵکەوتووە کە دوو بومەلەرزە لە ساڵی 1999 لە باکووری رۆژئاوای ئەم وڵاتە ببووەهۆی کوژرانی 18 هەزار کەس.