PAK-DE هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی رژێم رێیان له‌ یادی 8ی مارس گرت
نێردراو له‌ لایه‌نwebmaster له‌ ڕۆژی
به‌ پێی هه‌واڵی تایبه‌ت به‌ رێکخستنه‌کانی PAK له‌ شاری سنه‌: به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن به‌ ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ژنان و كچان و خه‌ڵكی شاری سنه‌‌ له‌ باغی سپیدار رێوڕه‌سمێك به‌رێوه‌ چوو.

سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که
هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی رژێم رێیان له‌ یادی 8ی مارس گرت

به‌ پێی هه‌واڵی تایبه‌ت به‌ رێکخستنه‌کانی PAK له‌ شاری سنه‌: به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژن به‌ ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ژنان و كچان و خه‌ڵكی شاری سنه‌‌ له‌ باغی سپیدار رێوڕه‌سمێك به‌رێوه‌ چوو.

له‌ سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌که‌ هێزه‌ ئه‌منی و ئینتیزامییه‌کانی رژێم له‌و شاره‌ هێرشیان کرده‌ سه‌ر ئاماده‌بوان و به‌ فڕیدانی گازی فرمێسکرێژ بۆ ناویان په‌رته‌وازه‌یان به‌ خه‌ڵکه‌که‌ و چه‌ند که‌سێکیان ده‌ستبه‌سه‌ر کرد که‌ ناوی بهزاد كه‌ریمی ته‌مه‌ن 17 سالان ئاشكرا ودیاره‌ و هیچ زانیاریه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ده‌سگیر كراوانی تر له‌ به‌رده‌ست نیه‌.