مه‌نوچه‌هر موته‌كی : ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا پاڵپشتی له گروپه تیرۆرستیه‌كان ده‌كه‌ن
نێردراو له لایه‌نwebmaster له ڕۆژی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به توندی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیای تۆمه‌تبار كرد ، به هاندانی تیرۆرستان له ناوچه‌ی ئاسیای ناوه‌راست .
دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران " مه‌نوچه‌هرموته‌كی " رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له ئه‌فغانستان و پاكستان جگه له داگیركردنی ناوچه‌كه هه‌وڵی هاندانی گروپه تیرۆریستیه‌كانیش ده‌ده‌ن له ناوچه‌كه .
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که
مه‌نوچه‌هر موته‌كی : ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا پاڵپشتی له گروپه تیرۆرستیه‌كان ده‌كه‌ن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به توندی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیای تۆمه‌تبار كرد ، به هاندانی تیرۆرستان له ناوچه‌ی ئاسیای ناوه‌راست .
دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران " مه‌نوچه‌هرموته‌كی " رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له ئه‌فغانستان و پاكستان جگه له داگیركردنی ناوچه‌كه هه‌وڵی هاندانی گروپه تیرۆریستیه‌كانیش ده‌ده‌ن له ناوچه‌كه .
موته‌كی له كۆنگره‌ی هاریكاری هه‌رێمی له ئاسیای ناوه‌راست رایگه‌یاند، بونی بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان و عێراق و وڵاتانی كه‌نداو بۆ مه‌به‌ستی به‌رقه‌راربوونی ئه‌من و ئاسیشی ناوچه‌كه نیه به‌ڵكو به‌مه‌به‌ستی ته‌نینه‌وه‌و ده‌ست خستنه ناوكاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه .
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و لێدوانه‌ی موتكی له‌دوای ده‌ستگیركردنی " عبدولمه‌لیك ریغی" سه‌ركرده‌ی كۆمه‌له‌ی " جوندوڵلا"ی نه‌یاری ئێران له كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوو دێت و دوای ئه‌وه‌ی دانده‌نێت به په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌و گروپه به ئه‌مریكاییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆر‌و توند‌و تیژی له ئێران‌دا .
له‌وباره‌یه‌وه‌ش وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا " رۆبرت گیتیس " دوێنێ ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به پیاده‌كردنی سیاسه‌تی دووفاقی له ئه‌فغانسان و یارمه‌تیدان و پاڵپشتیكردن له بزوتنه‌وه‌ی تالیبان بۆ ته‌گه‌ره‌خستنه به‌رده‌م چالاكییه‌كانی هێزی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا .