ئه‌مریکا پێشوازیی له بیرۆکه‌ی یه‌کێتی ئوروپا و کانادا بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆگه‌لی نوێ له دژی پیشه‌سازییه گرینگ و چاره‌نووسازه‌کانی نه‌وت و گازی ئێران کرد.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان پێشوازیی له‌و هه‌نگاوانه ده‌کا که له لایان هاوپه‌یمانه ئوروپایی و کاناداییه‌کانه‌وه بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیارنامه‌ی 1929 ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، هه‌ڵیانگرتووه‌ته‌وه.
ئه‌م وته‌بێژه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کاریگه‌ریی گه‌مارۆکانیش گوتی، ئێمه تا ئه‌م خاڵه‌ش وروده ورده شایه‌تی کاریگه‌ریی گه‌مارۆکانین، به‌و هۆیه‌ی که کۆمپانیاکان له سه‌رانسه‌رنی جیهان له‌باتی ریسکی تێوه‌گلان له به‌رنامه‌ی ناو‌کی رێژیمی تاران و زۆربه‌ی چالاکییه قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان، خۆیان له بازرگانی کردن له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته ده‌بوێرن.