ماڵ و دووکانی کورده‌کانیان ئاگرداوه
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک ناسیۆنالیستی تورک هێرشیان کرده سه‌ر هاووڵاتییه‌کی کورد، له نێوان کورد و تورکه‌کانی گه‌ڕه‌کێکی شاری "بورسا"ی تورکیادا شه‌ڕ هاته ئاراوه که تا کاتژمێره‌کانی دوای نیوه‌شه‌و درێژه‌ی هه‌بوو و تێیدا 20 پۆلیس و ژماره‌یه‌کی زۆر هاووڵاتیی کورد و تورک بریندار بوون.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی تورکیا، ژماره‌یه‌ک ناسیۆنالیستی تورک، شه‌وی رابردوو له ناو شاری بورسا هێرشیان کردۆته سه‌ر هاووڵاتییه‌کی کورد و وێرای سووکایه‌تی پێکردن، دارکاریشیان کردووه. دوای ئه‌و رووداوه که به‌ر له کاتژمێر 23ی شه‌و هاتۆته ئاراوه، ژماره‌یه‌ک کوردی نیشته‌جێی شاره‌که، خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه قاوه‌خانه‌یه‌کی نزیک شوێنی رووداوه‌که و له‌نێوان ئه‌وان و ناسیۆنالیسته تورکه‌کاندا شه‌ڕ دێته ئاراوه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی (ئاکشام) سێ که‌س له‌وانه‌ی له شوفێره کورده‌که‌یان داوه بریندار بوون و سێ که‌سیش له کورده‌کان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه قۆڵبه‌ست کراون که گه‌یشتۆته شوێنی رووداوه‌که.
رۆژنامه‌که ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه که سه‌دان که‌س له که‌سوکاری برینداره تورکه‌کان، که له به‌ر ده‌رگای پۆلیسی شاره‌که کۆببوونه‌وه، ده‌ست ده‌ده‌نه خۆپیشاندان و سووتاندنی ترومبێله‌کانی پۆلیس و داوای "سزادانی کورده‌کان" ده‌که‌ن.
په‌یامنێرێکی کوردیش به ئاژانسی هه‌واڵی (فورات)ی راگه‌یاندووه که خۆپیشانده‌رانی تورک، که له ناسیۆنالیسته‌کانی شاره‌که و که‌سوکاری برینداره‌کان پێکهاتبوون، هێرش ده‌که‌نه سه‌ر دووکان و ماڵه کورده‌کان و ژماره‌یه‌کیش ترومبێلیان لێ ده‌ستوتێنن و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ی کورده‌کانی لێ که‌وتۆته‌وه و له نێوان هه‌ردوو لادا شه‌ڕ هاتۆته ئاراوه.
له پێکدادانه‌که‌دا، که تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بووه و تێیدا 20 پۆلیس بریندار بوون، هێزه ئه‌منییه‌کانی ده‌وڵه‌ت چه‌ندین جار ته‌قه‌ی هه‌واییان کردووه و داوای هێزی یارمه‌تیده‌ریشیان کردووه که به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ، له شاره‌کانی ده‌وروبه‌ره‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر پۆلیسی دژه شۆڕش ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌که کراوه.
راده‌گه‌یه‌نرێ که له‌و پێکدادانانه‌دا، ژماره‌یه‌ک ترومبێل و دووکانی هاووڵاتیانی کورد سووتێنراون و ژماره‌یه‌کی زۆریش هاووڵاتی له هه‌ردوولا بریندار بوون که تا ئێستا ناسنامه و ژماره‌یان بۆ رای گشتی ئاشکرا نه‌بووه.
والیی شاره‌که که سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مرۆ (دووشه‌ممه) هاتووه‌ته شوێنی رووداوه‌که و وێرای ئاماژه به‌وه که "ده‌ستێک له ژێر ئه‌و رووداوانه هه‌یه" روونی کردۆته‌وه که له‌و پێکدادانه‌دا 20 پۆلیس برینداربوون، زیاتر له 15 ترومبێل سووتێنراون و 39 که‌سیش له به‌شه‌ڕهاتووه‌کان قۆڵبه‌ست و راپێچی گرتووخانه‌کان کراون.
رێنێسانس نیوز؛