هه‌واڵنێری هرانا بڵاویکرده‌وه که حوکمی ئێعدامی سێ که‌س له زیندانی کارونی ئه‌هواز به تۆمه‌تی بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌کان، سه‌ربه‌یانی دوێنێ دووشه‌ممه 26 جولای، جێبه‌جێکراوه.
له ئه‌م که‌سانه به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر قۆڵبه‌ست و له لایان دادگای شۆڕشی ئه‌هوازه‌وه حوکمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پا و حوکمی ده‌کراو له‌پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا له لایان دادستانی وڵاته‌وه په‌سند کرا.
شایانی باسه که به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه‌ی له‌لایان یه‌که‌ی ئامار، بڵاوکردنه‌وه و ئاساری کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ له ئێران بڵاوکراوه‌ته‌وه له ماوه‌ی سێ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا زیاتر له 100 که‌س له ئێران له‌سێداره دراون.