باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان، خوازیاری ئازادکردنی سێ ئه‌مریکایی له زیندانی ئێران و دیاریکردنی چاره‌نووسی رۆبێرت لۆینسۆن پۆلیسی پێشووی ئێف بی ئای، بووه.
رۆژی هه‌ینی 8 گه‌لاوێز، له یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌سگیرکرانی سێ ئه‌مریکایی له لایان سنوورپارێزانی ئێران له رۆژاوای ئه‌و وڵاته، به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک باراک ئۆباما خوازیاری ئازادکردنی هه‌رچی زووتری ئه‌وانه بوو.
له به‌یاننامه‌که‌یدا ئۆباما ده‌ڵێ: سارا، شین و جاش به‌هیچ شێوه‌یه‌ک تووشی هیچ تاوانێک نه‌بوونه. ئه‌وان سه‌رقاڵی شاخه‌وانی له ده‌رووبه‌ری سنووری ئێران و عێراق بوونه که قۆڵبه‌ست و زیندانی کراون. به‌ڵام یه‌کساڵه له زیندان دان و چاره‌نووسیان دیارنییه که ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی دڵته‌نگی و ناڕه‌حه‌تی زۆری بنه‌ماڵه و که‌سوکاریان.
شین بائێر، جاش فه‌تاڵ و سارا شۆرد له 21 ژوئه‌نی 2009 ه‌وه له سنووری کوردستانی باشوور و رۆژهه‌ڵات به تۆمه‌تی به‌زاندنی خاکی ئێران ده‌سگیر کراون.
حه‌یده‌ر موسڵه‌حی ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا گوتبووی که هێندێک به‌ڵگه‌یان له‌به‌ر ده‌ستدایه که ئه‌وه نیشان ئه‌دا ئه‌م که‌سانه سیخوڕن.
به‌ڵام باراک ئۆباما جه‌ختی کردووته‌وه که ئه‌م سێ که‌سه ئه‌مریکاییه هه‌رگیز کاریان بۆ حکومه‌تی ویلاته‌یه‌گرتووه‌کان نه‌کردووه و ده‌ڵێ: ئه‌وانه هیچ شه‌ڕانگێزییه‌کیان له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بووه و رێزێکی زۆریان بۆ خه‌ڵکی ئێران هه‌بووه.