وه‌درۆخستنه‌وه‌ی هه‌واڵێکی هه‌ڵبه‌ستراو
نێردراو له لایه‌نwebmaster له ڕۆژی
له ماڵپه‌ڕێکی ئه‌نترنێتی دا که له‌وه ده‌چێ زڕه خه‌ونی مووچه ده‌رانی به پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه بگێڕێته‌وه "دیار و نادیار" ئاسا، کۆمه‌ڵێک درۆ و ده‌له‌سه‌ی بێ بنه‌ما و دوور له راستی کراوه‌ته هه‌واڵێک بۆ ناوزڕاندن و تێرۆری که‌سایه‌تی PAK و به‌رپرسه‌کانی.
به‌مجۆره هاووڵاتیانی به‌ڕێز، حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان، رۆژنامه و گۆڤار
سه‌رجه‌م بابه‌ته‌که
وه‌درۆخستنه‌وه‌ی هه‌واڵێکی هه‌ڵبه‌ستراو
له ماڵپه‌ڕێکی ئه‌نترنێتی دا که له‌وه ده‌چێ زڕه خه‌ونی مووچه ده‌رانی به پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه بگێڕێته‌وه "دیار و نادیار" ئاسا، کۆمه‌ڵێک درۆ و ده‌له‌سه‌ی بێ بنه‌ما و دوور له راستی کراوه‌ته هه‌واڵێک بۆ ناوزڕاندن و تێرۆری که‌سایه‌تی PAK و به‌رپرسه‌کانی.
به‌مجۆره هاووڵاتیانی به‌ڕێز، حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان، رۆژنامه و گۆڤار و ماڵپه‌ڕه‌کان ئاگادار ده‌که‌ین و دڵنیایان ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌و هه‌واڵه درۆیه و پرۆژه‌یه‌کی خه‌به‌ریی ساخته‌چیانه‌ی چه‌ند که‌سی "معلوم الحال"ه. پارتی ئازادیی کوردستان و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی له هیچ کێشه و قڕه‌یه‌که‌وه نه‌گلاون و هه‌موویان به کاروباری خۆیانه‌وه خه‌ریکن. دام و ده‌زگا پێوه‌ندییداره حکومییه‌کانی شاری هه‌ولێریش ده‌توانن له‌م باره‌وه بۆ تێگه‌یشتن له راستییه‌کان، سه‌رچاوه‌یه‌کی جێی متمانه بن.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیته‌ی راگه‌یاندن
8 گه‌لاوێژی 2710
31 جولای 2010